سەردێڕ:

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەغدا پارەى تەواوى مووچە بۆ ساڵى ٢٠٢٥ دەنێرێت

PM:12:04:13/02/2025

1724 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاند، لە بەرامبەر ناردنی مووچەی هەر ١٢ مانگەکەی ٢٠٢٥ پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە میدیای پارتی رایگەیاند، دەربارەى دابەشکردنى مووچە لە هەموو مانگەکانى ئەمساڵدا دڵنیایى دراوە و بەغداد پارەى تەواوى مووچە بۆ ساڵى ٢٠٢٥ دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێم پابەندبێت بەو داواکارییانەی کراوەتە مەرجی رێککەوتن لەنێوان هەردوولا.

سەبارەت بە مووچەى خانەنشینانیش ئامانج رەحیم وتىشی، لەم مانگەوە مووچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى دابەشدەکرێت.

ئەمەلەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ١٢ی مووچەخۆرانی هەرێم چارەنووسی نادیارە.














گەلەری

‌بەپەلە