بەشێک لە رۆژنامەنوسان لەشارە جیاوازەکانی کوردستان، سەرەرای هاوخەمییان بۆ دەزگای میدیایی ئێن ئار تی،پەیامی جیاوازییان لەبارەی گیان لەدەست دانی وریا حەمە کەریم راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ـی شوباتـی٢٠٢٥، رۆژنامەنوسانی هەولێر رایانگەیاند، چیرۆکی مەرگی وریا وەک پیشەکەی و وەک خودی خۆی پیرۆز رۆیشتوو بوو بە یاداشتێکی تر لەخەرمانی کارەکانی تەمەنی، ئاکاری بەرزو رەوشتی پەپوولە ئاسای وریا هەموومانی لەناخەوە غەمبارکرد.
هاوکات، میدیاکارانی
قەزای چەمچەماڵ ئاماژەیان بەوەکرد، لەدەستدانی هاوڕێ و هاوپیشەمان کاکە وریا کەلێنێکی
گەورەیە لە میدیای کوردیدا و ئازار و خەمێکی قوڵە بۆ هاوپیشەکانی و تەوای خەڵکی
کوردستان.
رۆژنامەنوسانی
ئیدارەی سۆران دەڵێن، وریا حەمەکەریم هەمیشە لەبەرەی خەڵک و پشتیوانی خەڵک بوو بۆیە
بە گیان لەدەستدانی خەمی خستە دڵی هەمووان.
هەروەها، رۆژنامەنوسانی
ئیدارەی راپەرین ئاماژەیان بەوەکرد، لە دەستدانی کاکە وریا ئازار و خەمێکی بەسوێیە
بۆ ئێوە و ئێمەی ڕۆژنامەنوس و کەلێنێکی دیارە بۆ دونیای ڕاگەیاندن لەم ڕۆژگارەدا.