PM:01:08:01/02/2025
12580 جار خوێندراوەتەوە
ئەو پیاوەی مانگێک لەمەوبەر لە پێنجوێن هاوسەرەکەی خۆی کوشت و پارچە پارچەی کرد، دوای هەڵاتنی بەرەو ئێران دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پیاوەی مانگێک بەر لەئێستا لە پێنجوێن هاوسەرەکەی خۆی کوشت و پارچە پارچەی کردبوو و دوای هەڵاتنی بەرەو ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ١٥ـی ئەم مانگی یەکە واتە ١٤ رۆژ دوای ساڵی تازە لە
پێنجوێن تەرمی ژنێک بە پارچە پارچەکراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵێنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەرکەوت
بکوژەکە هاوسەرەکەی خۆی بووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بکوژەکە بەرەو ئێران هەڵاتبوو.