PM:11:46:26/01/2025
7964 جار خوێندراوەتەوە
دوای لابردنی تیکتۆک لە ئەپەکانی ئەمریکا بەهۆی قەدەغەکردنی سەرتاسەری وڵاتەوە، لە پلاتفۆڕمی ئیبەی چەندین مۆبایلی زیرەکی بەکارهێنراو دانراون بە نرخێکی زۆر دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە، هەندێکیان نرخیان دەگاتە ٥٠ هەزار دۆلار، دۆناڵد ترەمپیش رایگەیاند، پێدەچێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بڕیار لەسەر ئایندەی تیک تۆک بدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ چەند لایەنێک لەبارەی کڕینی تیکتۆکەوە گفتوگۆ دەکەن و پێدەچێت لەماوەی ٣٠ رۆژدا بڕیار لەسەر ئایندەی تیک تۆک لە ئەمریکا بدرێت.
لە پلاتفۆڕمی
ئیبەی چەندین مۆبایلی زیرەکی بەکارهێنراو دانراون بە نرخێکی زۆر دەخرێنە لیستی فرۆشتنەوە،
هەندێکیان نرخیان دەگاتە ٥٠ هەزار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکان،
ئەم نرخانە لەبەرئەوەیە، تیکتۆک لەو مۆبایلانەدا هێشتا بەردەستن و دەتوانرێت بەکاربهێنرێن،
ئەمە لە کاتێکدایە بەکارهێنەرانی ئەمریکا دوای ئەوەی ئەپەکەیان سڕیوەتەوە ناتوانن
دووبارە دایببەزێننەوە.
زۆرێک لە لیستەکان
نرخیان لە نێوان دوو بۆ پێنج هەزار دۆلاردایە، بەڵام روون نییە کە چەند لەم ئامێرانە
لەراستیدا بە نرخێکی وا بەرز دەفرۆشرێن.