سەردێڕ:

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: کەمی باران کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر بەرهەمهێنانی دانەوێڵە

PM:08:04:23/01/2025

1088 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، کەمی باران کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر بەرهەم هێنانی دانەوێڵە. وتیشی، لە چەند ناوچەیەک بارانی باش باریوە و ترسی نەبوونی بەرهەمی گەنم نییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، هێمن موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، کەمی باران کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر بەرهەم هێنانی دانەوێڵە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ تاکو ئێستا ٧٢ ملیم باران باریەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو برێکی زۆر کەمە و ساڵی رابردوو نزیکەی  لەم کاتانەدا  ٢٢٢ ملیم باران باریبوو.

 وتیشی، لە چەند ناوچەیەک بارانی باش باریوە و ترسی نەبوونی بەرهەمی گەنم نییە.













گەلەری