PM:02:12:20/01/2025
4552 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید بۆ کۆبونەوەکەی چوارشەممەی پەرلەمان دەستپێشخەرییەکی بۆ یەکێتی ویەکگرتوو وکۆمەڵ رایگەیاند، و دەڵێت، دووسبەی ئەو سێ لایەنە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکەن دەنگیان پێدەدەن و هیچ پۆستێکیشیان ناوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی راگەیاند، "نەوەی نوێ و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ زۆرینەن و دەتوانین سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرین و سێ حزبەکە بە ١٥ کورسیەکەی ئێمە دەتوانن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن".
ئاماژەی بەوەشکرد، دەتوانن
لەگەڵ ئەو لایەنانە کێشەکانی مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن.
هاوکات وتیشی، "ئەوانەى
دەیانوت پارتى دەروخێنین با دەستپێشخەریەکەم قبوڵ بکەن و سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان بۆ سێ لایەنەکە،
دەنگیان پێدەدەین و هیچیشمان ناوێت".