سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی: پێشوازیی لە داواکەی شاسوار عەبدولواحید دەکەین

PM:01:34:19/01/2025

3024 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشوازیی لە داواکەی شاسوار عەبدولواحید دەکەین و هەر کارێک لە بەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان پێشوازی لێدەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـێ کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە داواکارییەکی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، هەر کارێک لە بەرژەوەندی خەڵک بێت ئەوان پێشوازی لێدەکەن.

هاوکات دارا سێکانی وتیشی، "پێویستە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن یەکبگرن لە دژی زوڵم و ستەم".

ئەوە لەکاتێکدایە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوێنێ دەستپێشخەرییەکی بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی کرد و رایگەیاند، ئەوان و لایەنەکانی دەرەوەی پارتی زۆرینەن و با لایەنەکان سەرۆک وەزیرانێک دیاریبکەن، ئەوان وەک نەوەی نوێ دەنگیان پێدەدەن و پۆستیشیان ناوێت.













گەلەری