سەردێڕ:

چین لەوەڵامی بڕیارەکەی ترەمپ، باجی بەسەر چەند بەرهەمێکی ئەمریکادا سەپاند

PM:01:22:04/02/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی چین ، باجی خستەسەر بەرهەمەکانی خەڵوز و غازی شل و چەند بەرهەمێکی دیکەی ئەمریکا، ئەمەش دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆباج خستنەسەر بەرهەمە چینییەکان دێت.


ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥ ، حکوومەتی چین ڕایگەیاند، ٪١٥ باج لەسەر بەرهەمەکانی خەڵوز و غازی شل دەسەپێنن، هەروەها باجی ٪١٠لەسەر نەوتی خاو و ئامێرە کشتوکاڵییەکان و ئۆتۆمبێلە گەورەکان دەسەپێنن.

هاوکات، بڕیارە لەمڕۆوە باجی ٪١٠ گومرگی لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ ئەوەی ترەمپ، بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین قسە بکات.
ئەمەلەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، باجی بەسەر بەرهەمی بەشێک لەو وڵاتانەدا سەپاند کە بازرگانی لەگەڵیاندا هەیە ،چین یەکێکە لەو وڵاتانە. 













گەلەری