PM:01:03:19/01/2025
1952 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر تا چوارشەممە پەرلەمان کۆنەبێتەوە، ئەوا دەست لە بەڕێوەبردنی یەکەم دانیشتن دەکێشێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، لە نوسراوێکدا کە محەمەد سلێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کردووە تێیدا هاتووە، بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کۆببنەوە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، بانگهێشتەکە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
ئەوەش
خراوەتە ڕوو، ئەگەر تا چوارشەممە پەرلەمان کۆنەبێتەوە، محەمەد سلێمان دەست لە بەڕێوەبردنی
یەکەم دانیشتن دەکێشێتەوە.