سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر هەموارى بودجە دەدات

AM:09:11:19/01/2025

1916 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى کارنامەى پەرلەمانى عێراق بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر هەموارى بڕگەى (ج) لە ماددەى ١٢ بدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، هەموارکردنەوەى ئەو بڕگەیە بۆ زیادکردنى تێچووى بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێمە لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار.

هاوکات، هەفتەى پێشوو خوێندنەوەى دووەم بۆ بڕگەکە کرا و ئەمڕۆ تەنها دەنگدان لەسەر هەموارەکە ماوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە زیادکردنى بڕى تێچووى دەرهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەى نەوتى هەرێمدا نامێنێت و ئەوەش ئاسانکارى باش دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچە.













گەلەری