پزیشکێکی عێراقی، توانی ئاواتە ساددە و بە ئازارەکەی ئەمڕۆی مریەمی تەمەن نۆ ساڵان بهێنێتە دی، کە جوڵانی دەستەکانی بوو بە بێ نیگەرانی وەکو منداڵەکانی تر بتوانێت بەردەوام بێت لە یاریکردن و خۆشی.
محەمەد تاهیر، ئەو پزیشکە خۆبەخشەی لە کەرتی غەززە کە لە سەرەتای دەسـت پێکردنی شەڕی ئیسرائیل سـەرکەوتـوانە کاری مرۆیی وەک پزیـشکـێک ئەنجامداوە و توانی دەستی مریەمی نۆ ساڵان بچێنێتەوە کە بەهـۆی تۆپبارانەکانی ئیسرائیلەوە قۆڵی لەدەسـتدابوو.
بینینی دیمەنێکی لەو شێوەیە وای لەو پزیشکە کرد داوا لە باوکی مـریەم بکات کە قۆڵەکەی
لە ژێـر دار و بەرد بدۆزێتەوە و بۆی بـهێنێت تـا بـۆی بچێنێتەوە و هیوایەک بۆ مریەم
بگەرێـنێتەوە.
محەمەد تاهیـر وتی، "سـوپاس بۆ خوا لە دوای دۆزینەوەی بەهۆی ساردی کەشوهەوا یارمەتیـدەرێک بوو بۆ پاراستنی ئەندامەکە لەکاتی چانـدنەوەی قۆڵی.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، کە نەشـتەرگەری دووبارە چاندنەوەی ئەو ئەندامـە
پەڕیـوە کە لەسەر مریەم کراوە یەکەم نەشـتەرگەری بـووە لەو جۆرە بەسـەرکەوتــوویی
کۆتایی هـاتووە سەرەڕای تێکچوونی بارودۆخی تەندروســتی و نەبوونی پێداویستی تایـبەت
و توانای پزیشـکی تەواوەتی لە کەرتی غەززە .