سەردێڕ:

وەزارەتى کارەباى هەرێم: دۆخى کارەبا ئاسایی بووەتەوە

PM:12:32:18/01/2025

2160 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، دۆخى کارەباى نیشتیمانى ئاسایی بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتى کارەباى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتى، لە کاتژمێر ٨ـی بەیانیی ئەمڕۆوە پەستانی غاز بۆ وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە.

هاوکات دەشلێت، کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا ٣٧٥٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.

 













گەلەری