کەشناسى عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ، کەشناسی عێراق باسى لەوەشکردووە، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە عێراق دەگرێتەوە و بەبڕى جیاواز باران دەبارێت و پیشبینى ئەوەش دەکرێت پلەکانى گەرما دابەزن و بەفریش لەسەر شاخەکان ببارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان
دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم بەتایبەتی لە
ناوچە شاخاویەکان.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ١٥ پلەی
سیلیزیە
سلێمانی : ١٣ پلەی
سیلیزیە
دهۆک : ١٤ پلەی
سیلیزیە
زاخۆ : ١٥ پلەی سیلیزیە
هەڵەبجە : ١٤ پلەی
سیلیزیە
کەرکوک : ١٦ پلەی
سیلیزیە
گەرمیان : ١٥ پلەی
سیلیزیە