سەردێڕ:

وەزارەتى دارایی عێراق دواین زانیاری لەبارەی مووچەی هەرێم بڵاوکردەوە

AM:08:52:18/01/2025

27328 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانێکى شەوى رابردوو وەزارەتى دارایی عێراق راگەیەندراوێکى لەسەر پشکى هەرێم و بڕى ئەو پارەیە بڵاوکردەوە کە لە ساڵى ٢٠٢٤ دا بۆ هەرێمى ناردووە و جەختى کردووەتەوە مووچەى هەر ١٢ مانگەکەى ئەو ساڵەى بەبێ کەم وکورتى بۆ هەرێم ناردووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتى دارایی عێراق وتیشی، هەرچەندە بەپێى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەبوو تەوتینى مووچەخۆرانى هەرێم لە بانکەکانى حکومەتى عێراقدا بکرایە، بەڵام تائێستا هەرێم هاوکارى نەکردوون و نەتوانراوە تەوتینى مووچە بکرێت.

دەشڵێت، حکومەتى هەرێم ناوى دووبارە و لیستى نادروستى بۆ ناردوون و لە لیستى مووچەى مانگەکانى ١٠ و ١١ و ١٢شدا ناوى دووبارە هەبووە.

هاوکات دەشلێت، هەرێم پابەندى گەڕانەوەى داهاتى ناوخۆ نەبووە و داهاتى ناوخۆى ساڵى ٢٠٢٤ـی زیاتر بووە لە چوار ترلیۆن دینار، بەڵام تەنها ٣٩٩ ملیار دینارى گەڕاندووەتەوە.














گەلەری