AM:10:31:17/01/2025
7096 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و نزیک دەبێت لەپلەکانی دوێنێ و دەشڵێت، سبەینێ رۆژی شەممە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبزێت و نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، پیشبینی دەکەن سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم ببنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئاماژەیان
بەوەشکرد، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت و
خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت.
هاوکات،
بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە بە ١٨ پلەی سیلیزی و نزمترین پلەش لە ناوچەی حاجی
ئۆمەرانە بە ٢ پلەی سیلیزی.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی
: ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٤ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە
: ١٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٤ پلەى سیلیزى
حاجی
ئۆمەران : ٢ پلەى سیلیزى
سۆران
: ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان
: ١٨ پلەى سیلیزى