بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ تەواوکردنی سیستمی ئەلکترۆنی مامەڵەکان لە خاڵە گومرگیەکاندا و وتیشی، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا زیاترلە دوو ترلیۆن دینار داهاتیان لە خاڵە گومرگییەکانەوە هەبووە.
حەسەن عەکەیلی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق راگەیاند، "میواندارییەکە بریتی بوو لە جەختکردنەوە لەسەر تەواوکردنی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەی لە دەسەڵاتی گومرگدا جێبەجێ کراوە و فراوانکردنی بۆ ئەوەی سەرجەم ناوەندەکانی گومرگی لەماوەی ئەمساڵدا بگرێتەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی بەکارهێنانی نوێترین شێوازەکانی فراوانکردنی گومرگی بەپێی تەکنەلۆجیای سەردەم و زیرەکی دەستکرد”.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "دەسەڵاتی گومرگی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا نزیکەی دوو ترلیۆن و ١٣١ ملیار
دیناری دەستکەوتووە، و ئاواتەخوازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لەم ژمارەیە بەدەستبهێنێت".
لای خۆیەوە مستەفا
کەراوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، "لیژنەکە میوانداری
بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتی گشتی گومرگ و دەسەڵاتی گشتی باجیان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر
داهاتە نانەوتییەکان و ئەگەری زیادکردنیان، جگە لە کارەکانی دەسەڵات و ئەو پلانانەی
کە بۆ ئەمساڵ دانراوە”.
باسی
لەوەشکرد، "سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو دابین بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی
داهاتە نانەوتییەکان"، وتیشی"بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی، داهاتی نانەوتی
لە ساڵی ٢٠١٩دا ١١ ترلیۆن دینار بووە".
عەتوان عەتوانی
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "لیژنەی دارایی ئەم هەفتەیە
میوانداری وەزیری دارایی، تەیف سامی، و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی کرد
بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی دەوڵەت، بەتایبەتی داهاتە نانەوتییەکان"، جەختیشی لەوە
کردەوە کە "وڵاتانی پێشکەوتوو بە شێوەی جۆراوجۆر دەستیان کردووە بە وەبەرهێنان
لە نەوتدا، لەوانە وەبەرهێنان لە پاڵاوگە و کارگەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نەوتی
و نانەوتی بۆ بەرزکردنەوەی داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت".