سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی؛ توێژینەوەیەکی پێشکەشی عێراق کرد بۆ گەیاندنی وزەی خۆر بۆ ماڵان

PM:10:31:15/01/2025

2452 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای "یو جی تی" گفتوگۆیان کردووە دەربارەی گەیاندنی وزەی خۆر بە ماڵان لەعێراق.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە لەندەن، پێشوازی لە نوێنەرانی كۆمپانیای "یو جی تی" كرد، كە تایبەتە بە وزەی نوێبووەوە و پاك.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە گرنگترین پڕۆژەكانی كۆمپانیاكە كرا، كە لە زیاتر لە ٣٠  وڵاتی جیهان دابەشكراون، هەروەها، باسیان لە هاوكاری کرد لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەتایبەت کە حکومەت ئارەزووی وەبەرهێنان دەکات لە وزەی پاک و نوێبووەوە، لە چوارچێوەی بەرنامەکانیدا بۆ پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
ئەوەشی خستەڕوو، كۆمپانیاكە توێژینەوەیەكی پێشكەش بە حكومەت كردووە بۆ گەیاندنی وزەی خۆر بۆ ماڵان، ئەمە جگە لە كارەكانی ئێستای لە بەرهەمهێنانی پانێڵی خۆر بە هاوكاری كۆمپانیایەکی گشتی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان.













گەلەری