PM:10:00:15/01/2025
2076 جار خوێندراوەتەوە
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا هۆشدارییان دا له ئه‌گه‌ری روودانی زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌و وڵاته و هاووڵاتیانیش ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، له راگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ی فیدراڵیی و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا، هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زنجیره‌یه‌ك هێرش وه‌ك هێرشه‌كه‌ی شاری نیوئۆرلینز، له‌لایه‌ن كه‌سانی توندڕه‌وه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر هەیە لە هێرشه‌كاندا، دامه‌زراوه‌كان
و هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا و شوێنه گشتییه‌كان، بكرێنه ئامانج، هه‌روه‌ها ئه‌نجامده‌رانی
هێرشه‌كان، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆمب له‌ناو ئۆتومبێڵه‌كاندا دابنێن.
هاوکات، داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن رێوشوێنی
پێویست بۆ پاراستنی خۆیان بگرنه‌به‌ر، ئەگەر هه‌ر چالاكییه‌كی گوماناوی بینرا، به‌په‌له
پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه.