سەردێڕ:

رێگای سەرەکی کەرکوک - هەولێر داخرا

PM:01:25:15/01/2025

2512 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێری بار هەڵگرەکان رێگای سەرەکی کەرکوک – هەولێریان داخست و گردبوونەوە بەهۆی ناڕەزایەتییان دژی نەبوونی سۆنەر لەسەر ئەو رێگایە. هەروەک دەڵێن، "رۆژانە نزیكەی كاتژمێرێك لە سەرەی سۆنەردا دەوەستین و هەندێكجار ئیش ناكات یان كێشەی تێدایە".


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان گردبوونەوە و رێگای کەرکوک بۆ هەولێریان داخست، داوای هەڵگرتنی بازگە و سۆنەرێكی رێك و پێك دەكەن لەو رێگایە.

هاوکات، داوا دەکەن پارێزگاری كەركوك بێت بە دەم داواكاریەكانیانەوە و رۆژانە نزیكەی كاتژمێرێك لە سەرەی سۆنەردا دەوەستن، ئاماژەیان بەوەشکرد، پارێزگار ئەو بازگەیە هەڵگرێت چونکە بوونی دوو بازگە لە ٢٠ كیلۆمەتدا كارێكی ناڕەوایە و کارەکانیان زۆر دوادەخات.













گەلەری