سەردێڕ:

په‌رله‌مانی عێراق ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر درێژ کردەوە

PM:04:18:13/01/2025

1328 جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ده‌نگیدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، واتە تاوەکو ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ درێژ کرایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وەکەدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ دریژکرایەوە، دوای ئەوەی لە حەوتی ئەم مانگە تەمەنی کۆمسیۆنەکە کۆتایی هاتبوو.

واتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تەمەنی تاوەکو ٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦ درێژکرایەوە بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ٨ی مانگ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.













گەلەری