PM:09:05:12/01/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
هەفتەیەکی ماوە بۆ دەستبەکاربونی ترەمپ و ئەمریکا بەنیازە ئاگری شەڕی غەززە بکوژێنێتەوە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش رایگەیاند،نزیکن لە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی غەززە و هەوڵدەدەن پێش دەستبەکاربونی ترەمپ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، نزیکن لەوەی بگەن بە رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە و دەیانەوێت پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، زۆر نزیکن لە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە و ئەگەریش
نەیاتوانی ئاگربەست رابگەیەنن ئەوا رادەستی ئیدارەی نوێی دەکەن.
میدیاکانی ئیسرائیلیش بڵاویانکردەوە، تەلئەبیب چەند ئاماژەیەکی
ئەرێنی سەبارەت بە خاڵە ناکۆکییەکانی ئاگربەستی لەگەڵ غەززە لەلایەن قەتەرەوە
پێگەیشتووە کە پەیوەندی بە لیستی بارمتەکانی ئیسرائیلەوە هەیە.