وەزارەتی دەرەوەی روسیا، سزا نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر کەرتی وزەی روسیا ئیدانە کرد و بە هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ئابووری وڵاتەکەی و تێکدانی سەقامگیری بازاڕەکانی جیهان وەسف کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سزا نوێیەکانی ئەمریکا هەوڵدانە بۆ زیانگەیاندن بە ئابووری وڵاتەکەی و ئەوەش سەقامگیری لە بازارەکانی جیهان تێک دەدات و دەبێتە مەترسی لەسەر بازاڕی جیهانی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، مۆسکۆ سەرەڕای ئەو سزا نوێیانە، پڕۆژە گەورەکانی لە کەرتی نەوت و گازدا
بەرەوپێش دەبات.
ئەوەشی
خستەڕوو، ئەو سزایانە هەوڵێکن بۆ ئەوەی هەندێک زیان بە ئابووری روسیا بگەیەنن، کە
مەترسی لەسەر تێکدانی سەقامگیری بازاڕە جیهانییەکان دروستدەکات.
باسی لەوەشکرد، سەرەڕای
ئەو سەرلێشێواویەی کۆشکی سپی و فێڵەکانی ئەو گروپانەی دژ بە روسییەکانن لە رۆژئاوا،
هەوڵدەدەن کەرتی وزەی جیهانی بکێشنە ناو ئەو جەنگەی ''جەنگی سەرتاسەری'' کە ئەمریکا
دژی روسیا دەیکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمەریکا لە دوایین رێوشوێنەکانیدا سزا نوێیەکانیان
داهاتی نەوت و غازی روسیای کردووەتە ئامانج ، ئەمەش وەکو کارتی فشارە دژی روسیا بۆ
رێککەوتنی ئاشتی لەنیوان روسیا و ئۆکرانیا.