ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا هێشتا کۆنتڕۆڵنەکراوە کە بەهۆیەوە تا ئێستازیاتر لە ١١کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی نزیکەی١٥٠ملیار دۆلاریشی بە ئابوری ئەو وڵاتە گەیاندووە.
ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلۆس لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و دانیشتوانەکەی بۆ ماڵە سوتاو و یادگارییەکانیان فرمێسک دەڕێژن، سەرۆکی ئەمریکاش دیمەنەکە بە گۆڕپانی جەنگ و بۆردمانکردن دەچوێنێت.
شاری لۆس ئەنجلۆس، کە پێشتر یەکێک بوو لە جواترین و ڕاقیترین پێگە لەسەر
زەوی، ئێستا دیمەنەکەی لە کۆتایی جیهان دەچێت و ئاگر تەڕو وشکی پێکەوە سووتاندووە.
زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کامەندی ئاگرکوژاندنەوە و ٤٠٠ کارمەندی گاردی
نیشتیمانیی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام هێشتا بڵێسە و دوکەڵەکەی بە
ئاساماندا دەچێت و تائێستاش ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەرچۆنێک بێت ماوەی سەرۆکایەتی ئیدارەکەی بایدن بە کارەساتێک کۆتایی دێت کە
وێرانترینە لە مێژووی شاری لۆس ئەنجلۆسی سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە وەک خۆی
دەڵێت بەڵگەیە کە گۆڕانکاریی کەشوهەوا بووتە واقعێکی حاشاهەڵنەگر.
لە نێو زیانەکانی ئاگرەکان، کۆشکێکی بەناوبانگی مێژوویی لەناوچوو، کە
ماوەی ١٠٠ ساڵ بوولە بەرهەمی فیلم و پرۆگرامی تەلەفزیۆنی بەکاردەهێنرا، زیاتر لە
١٠ هەزار ڤێلا و باڵەخانە و خانووی گرانبەهای ئەکتەرە بەناوبەنگەکانی هۆلیوود و
ملیۆنێرەکانی لەسەر زەریای هێمن کردووەتە خۆڵەمێش.
بە وتەی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) زیانە داراییەکانی ئاگرەکە کە
گەورەترینە لە مێژووی کالیفۆرنیا لە نێوان ١٣٥ بۆ ١٥٠ ملیار دۆلار مەزەندەکراوە،
هەروەها ئاگرەکان زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەسی ناچارکردووە شارەکە جێهێڵن.
هەروەها ئاگرەکانزیاتر لە ٣٥ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوەنی
کردووە بە قەرەبروت،ئەوەش کە بڵێسەی ئاگرەکانیشی زیاترکردووە وشکی کەشوهەوا
و هەڵکردنی بایەکەی بەهێزە.
لەو نێوەندەدا دەسەڵاتدارانی ویلایەتی کالیفۆرنیا داوایان لە هاوڵاتان
کردووە دەست بە ئاوەوە بگرن، چونکە ئەو سێ خەزانەی کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان
بەکاردەهێنرێن خاڵی بوون.
لەو چوارچێوەیەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت
کالیفۆرنیا گیرۆدەی کەمی ئاو بووەتەوە، هۆکارەکەشی سیاسەتەکانی ئیدارەی بایدنە کە
ئاوی باران بۆ پاراستنی جۆرێک لە ماسی بێ بەها بەکاردەهێنن و حسابیان بۆ ڕۆژێکی وا
نەکردووە.
هەرچۆنێک بێت ئاگرەکان کاریگەریی توندی لەسەر چالاکیی سینەما لە هۆلیوود
دروستکردووە و بەرهەمهێنانی فیلم و دراماکان بەهۆی داخستنی پارکی (یۆنیڤیرسال
ستۆدیۆز) ەوە ڕاگیراوان، هەروەها وادەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار
دواخراوە.