وتەبێژی سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند، سوپای ئەڵمانیا بەنیازە چوارەمین یەکەی گەورەی سەربازی تایبەت دروستبکات بۆ دەستەبەرکردنی ژێرخانێکی گرنگ بۆ دامەزراوە سەربازییە سەرەکییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وتەبێژی سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند، یەکەی ئاسایشی ناوخۆ، لە داهاتوو لە سەربازانی یەدەگ و سەربازانی چالاک پێکدێت و لەژێر فەرماندەیی یەکگرتوودا دەبێت، بۆیە بەشێکی گرنگ و چالاک دەبێت.
دوای
ئەوەی، ساڵی رابردوو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، فەرمانی دروستکردنی پێکهاتەیەکی نوێی بۆ سوپای ئەڵمانیا دەرکرد، بەهۆکاری بەهێزکردنی توانای سەربازی لەبواری بەرگریدا.
هاوکات،
لە پێکهاتە نوێیەکەدا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی بوندەسوێر لە ١ی نیسانەوە دەخرێنە
ژێر فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان و بڕیارە زیاتر فراوانتر بکرێن.
لە
ئێستادا هێزە زەمینیەکان ٣ گروپ لەخۆدەگرن - هەریەکەیان نزیکەی ٢٠ هەزار سەربازی تێدایە
- گروپی یەکەم و ١٠ی تانکی و هێزە خێراکان کە ئێستا بەشی ٤ـی سەرەکی ئاسایشی ناوخۆ
زیاد دەکرێت.