سەردێڕ:

هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ناکشێنەوە

PM:04:08:11/01/2025

2172 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوێکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهەمیشەیی هێزەکانیان لە عێراق ناکشێننەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، رێکخراوی ستیمسۆنی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە لە راپۆرتێکی شیکاریدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بەشێوەیەکی هەمیشەیی ناکشێنێتەوە، جەختیشیکردەوە، هەواڵی پلانی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەماوەی ئێستادا ساڵی ٢٠٢٥ تەنها هەواڵە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووخانی رژێمی ئەسەد لەسوریا وایکردووە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق مەحاڵ بێت، بەو پێیەی بەدیلێک بۆ ئێران دەڕەخسێنێت بۆ لەدەستدانی سوریا، جەختی لەوە کردەوە کە "بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەمریکی، کشانەوەی ئەمریکا... بەهۆی بارودۆخی نوێی ناوچەکەوە لە قۆناغی داهاتوودا مەحاڵە.

جێگای سەرنجە کە ئیدارەی ئەمریکا ساڵی رابردوو نیازی خۆی بۆ کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراق بە تەواوی لە ماوەی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ راگەیاندبوو.

پیشتر، مانگی کانونی یەکەمـی ساڵی رابردوو، پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن دانی بەوەدانا کە "هێزی فەرمی زیادە" لە عێراقدا هەن کە رانەگەیەندراوە.

وتەبێژەکە رایگەیاندووە، "ژمارەیەک هێزی زیادەی ئەمریکی لە عێراق هەیە کە بە فەرمی رانەگەیەندراوە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هێزانە ماوەیەکی زۆرە ئامادەن، بەڵام ئاشکرانەکردنی هێزەکانیان، بەهۆی هۆکاری سیاسییەوە بووە.

روونیشیکردەوە، "بوونی هێزی زیاتری ئەمریکی لە عێراق، جگە لەو هێزە راگەیەندراوە، کە ژمارەیان دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکییە.

 













گەلەری

‌بەپەلە