PM:09:17:10/01/2025
1788 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی دواکەوتنی باران بارینەوە، هاوڵاتیانی سلێمانی لەعەربەت کۆبوونەوە و نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا.
ئەمرۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیانی ناحییەی عەربەت لەسنووری سلێمانی کۆبوونەوە و نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ بڕێکی کەم بارانباریوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و بە شێوەیەک کە لەهەندێک ناوچە هێشتا هێندە باران نەباریوە کە بەشی چاندنی دانەوێڵە بکات.
مامۆستایەکی
ئاینیش ئاماژەی بەوەکرد، نوێژە بەبارانە یەکێکە لەنوێژە سونەتەکان کە لەکاتی نەبارینی
باران بە دوو رکات نوێژ لەدەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت و سوننەتە پیاو و
ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن.