PM:06:07:10/01/2025
2512 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، کە بەدوای کەسێک دەگەڕێن کە ویستوویەتی ئاگر لە چێشتخانەیەک بەربدات، بەڵام بەهۆی ئاگرگرتنی پانتۆڵەکەی بەخێرایی هەڵاتووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا، دوای ئەوەی لەکامێرا چاودێریەکانەوە دەرکەوتووە کە دوو کەس لە دەرەوەی چێشتخانەیەک لە شاری مێلبۆرن لە باشووری رۆژهەڵاتی ئوسترالیا چاکەت و پانتۆڵی رەشیان لەبەردایە و ویستوویانە بەنزین بکەن بەچێشتخانەکەدا و بیسوتێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەسێکیان هەوڵی داوە بەنزین
بکات بە چێشتخانەکەدا و لەناکاو ئاگرێک کەوتووەتەوە، بۆیە کەسەکە
بەپەلە پانتۆڵەکەی داکەندووە و بە رووتی رایکردووە، هەروەها پێناچێت کەسەکەی دیکە
بریندار بووبێت.
ئەوەشیان
خستووەتەڕوو، "لێکۆڵەرەکانی تاوانەکە گرتە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردووەتەوە، چونکە پێیانوایە
رەنگە یارمەتیدەربێت لە لێکۆڵینەوەکەدا و زووتر بدۆزرێنەوە.