PM:08:00:08/01/2025
20228 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پیش ئێستا لە شاری کەرکوک شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویداوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی شۆراوی شاری کەرکوک، هێزە ئەمنییەکان بۆسەیان بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر داناوە و بەهۆیەوە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان دروستبووە، بەپێی زانیاریەکان دوو چەکدارەکە و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
هاوکات،
دوای رووبەڕووبنەوە چەکدارەکان خۆیان کێشاوە بەدیواری ماڵێکدا و دوو لە چەکدارەکان
بریندار بوون، کارمەندێکیش لە هێزە ئەمنیەکان بریندارە.