سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی: پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی دوربخرێتەوە

AM:10:05:08/01/2025

1492 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەنگاوەكانیان بەرەوامن بۆ دورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان لە ململانێ سیاسییەكان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی لەچوارچێوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، پەرۆشن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور، رێککەوتنە سیاسییەکان و بەردەوامی گفتوگۆ و لێکتێگەشتنەکان لەنێوان لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتی عێراق.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێش بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکرد، هەموو هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار، دادپەروەر و دەربەست بە خەمی خەڵکەوە.

باسی لەوەشکرد، هەنگاوەكانیان بەرەوامن بۆ دورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان.













گەلەری