PM:07:05:08/01/2025
1000 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بڕیاریدا دوو ساڵی دیکە تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان درێژ بكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا، دوو ساڵی دیکە تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان درێژبکاتەوە، دوای ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە رۆژی ٧ـی ئەم مانگە وادەی یاسایی بەسەرچوو، پێشتر و لەبەر سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، تەمەنی كۆمسیۆنەكە درێژكرایەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بووه، كه ئه‌مڕۆ له
یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه بڕیاری
لێدراوه.