نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٤٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار بەرز بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم کەمێک
بەرزبووەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٦ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٤بە ٦٥٠ هەزار دینارەمامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٠ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٦٩ هەزار
دینارە.