سەردێڕ:

حکومەتى کاربەڕێکەر: پابەندییەکانی خۆمان بەتەواوی لەبەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە

PM:06:26:08/01/2025

2876 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە لەبەرامبەر بەغدا، جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانن بەغدا تەواوکاریی مووچەى مووچەخۆران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بنێرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، حکومەتى کاربەڕێکەر کۆبووە و دواتر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ تەنها بڕی (١٠) ترلیۆن و (٧٥٢) ملیار دیناری بە فیعلی خەرجکردووە، بۆیە هەرێم لە داهاتی ناوخۆی خۆی، ٩٦٠ ملیار دیناری خەرجکردووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ناردنی بەشی خەزێنەی فیدڕاڵیی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ ماوەتەوە بۆ خەرجیی بەکاربردن تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتیەکان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان خەرجکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرى ئەم راگەیەندراوەی حکومەتى کاربەڕیکەر، بە پارەکەى بەغدا و ئەو برەی لە داهاتى ناوخۆ بۆ مووچەى ٢٠٢٤ تەرخانیان کردوە، لەگەڵ پارەى شەش مانگی هاوپەیمانان دەکاتە زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٩٠٠ ملیار دینار، بەوەش پارەى ١٢ مووچە بەردەست بووە، بەجۆرێک بە تێکڕا مانگانە زیاتر لە ٩٩٠ ملیار دینارى لە بەردەستدابووە بەڵام تەنها ١١ مووچەی دابەشکردووە و ئێستاش کێشە بۆ مووچە دروست دەکات.

 













گەلەری