لە پێشهاتێکی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسی لوبناندا، پێدەچێت دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان شایەتحاڵی هەڵبژاردنی ژەنەڕاڵ جۆزێف عەون بۆ سەرۆک کۆماری لوبنان بێت، ئەمەش دوای زیاتر لە ٨٠٠ رۆژ لە بۆشایی سەرۆکایەتیی لوبنان لاپەڕەیەکی نوێ دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ڕەدوان سەید نووسەر و بیرمەندی سیاسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەلتاسیا لە کەناڵی سکای نیوز عەرەبی، پێی وابوو حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمال دەیانتوانی قەیرانی بۆشایی سەرۆکایەتی چەند مانگێک لەمەوبەر تێپەڕێنن، "ئەگەر بڕیارەکانیان لەسەر بنەمای ریالیزمی سیاسی بوایە لەبری پابەندبوون بە هەڵوێستە رەقەکانەوە".
سەید ئاماژەی
بەوەشکرد، سەرکردایەتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەردەم تەحەددای ناوخۆیی و دەرەکی بێوێنەدایە،
کە دیارترینیان دابەزینی پشتیوانی ئێرانە لە ژێر rۆشنایی زیادبوونی
گوشارە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.
باسی
لەوەشکرد، کە هەسەدە لە دوای شەڕی ٢٠٠٦ەوە تواناکانی رێگری لە باشووری لوبنان لەدەستداوە
کە ئەمەش رەنگدانەوەی تێکچوونی ستراتیژی فراوانە.
لە لایەکی دیکەوە
عەلی شوکر توێژەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنی سەرۆک
کۆماری لوبنان هەمیشە پەیوەست بووە بە فشارە دەرەکییەکانەوە، جەختیش دەکاتەوە کە
بارودۆخی ئێستا جیاوازە لە قۆناغەکانی پێشوو.
شوکر پێی وایە
کێشەی لوبنان لەو پێکهاتە ناوخۆییەدایە کە رێگە بە دەستێوەردانەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی
دەدات، ئەمەش بە ڕوونی لە ئاستەنگە بەردەوامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماردا ڕەنگدانەوەی
هەبوو.
پێدەچێت
پشتیوانی لە فەرماندەی سوپا لەلایەن زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی ئەمریکا و
فەرەنسا قبوڵکراو بێت، چونکە نوێنەرایەتی سەقامگیری دەکات لە دامەزراوە
سەربازییەکەدا، کە بەردی بناغەی پاراستنی ئاسایشی لوبنانە.