ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، لە هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمـی خوێندن دەستی پێکرد و هاوکات، دوای تاقیکردنەوەکانیش هەفتەیەک پشوو دەدرێت بە خوێندکاران.
عومەر محەمەد، یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانى ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی ٢٠ نمرەکەیان نەکردووە لە ٨٠ نمرە تاقیکردنەوە دەکەن و هەر خوێندنگەیەکیش وانەیەکی لە وەرزی یەکەمدا نەخوێندبێت نمرەی وەرزی دووەمی بۆ هەژماردەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەشێکی ناوەندەکانی خوێندنیش گۆڕانکاری بەسەر
تاقیکردنەوەکاندا هاتووە و لەبری ئەوەی لە ٦٠ نمرە تاقیکردنەوە بکرێت، لە ٨٠ نمرەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەمیش هەفتەیەک
پشوو دەدرێتە خوێندکاران و ٢٦ـی مانگ وەرزی
دووەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.