PM:03:32:08/01/2025
1300 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندى پارتى رایگەیاند، دەیانەوێت پەلەبکرێت لە پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێم و دەزگا شەرعییەکانى هەرێم بکەونەوەسەر پێى خۆیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سەنگەر کانەبى ئەندامێکى کۆمیتەى ناوەندى پارتى بۆ میدیاى حزبەکەى رایگەیاند، دەیانەوێت پەلەبکرێت لە پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێم و دەزگا شەرعییەکانى هەرێم بکەونەوەسەر پێى خۆیان، هیچ بەربەستێك نیە بۆ هئچ حیزب و لایەنێک بۆ پێکنەهێنانی حکومەت لەلایەن پارتیەوە.
باسى لەوەشکردووە، پارتی هیچ به‌ربه‌ستێك و هێڵی سووری بۆ هیچ لایه‌ن
و حزبێك نییه، کە بیانه‌وێت به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
كورسییان هه‌یه، ئێستاش هه‌وڵه‌كان له‌ئارادان و شاندی پارتی رۆژانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکات، بەو ئامانجەی كابینەی ده‌یه‌م پێكبهێنرێت و خزمه‌تی
خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
ماوەى نزیکەى سێ مانگە پەرلەمانى کوردستان کراوە، بەڵام پارتى و
یەکێتى نایانەوێت بە خێرایی حکومەت پێک‌بێت و هەوڵ بدرێت بۆ چارەسەرکردنى
قەیرانەکانى هەرێم.