سەردێڕ:

ساڵی رابردوو زیاتر لە ٢١ هەزار مین و پارچە تەقەمەنی پوچەڵ کراونەتەوە

AM:11:51:08/01/2025

2252 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئاماری ساڵی رابردووی بلاوکردەوە و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا تیمەکانیان توانیویانە ٢١ هەزار مین و پارچە تەقەمەنی لەناو ببەن و رووبەرێکی بەرفراوان پاکبکەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشممە ٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ـی راگەیاند سەبارەت بە پاکردنەوەی مین کە ٧٧٦ کیلۆمەتر چوار گۆشە بە مین و پاشماوەی جەنگی پیس ببوون.

جەبار مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، کە تا ئێستا ٥٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە پاک کراوەتەوە لە مین و ئەوەی ماوە ٢١٧ کیلۆمەترە کە هێشتا پاک نەکراوەتەوە لە پاشماوەی مین واتە بە رێژەی٧٢٪ پاشماوەی مین پاک کراوەتەوە و تەنها ٢٨٪ ماوە پاک بکرێتەوە.

پەپێی ئەو ئامارانەی خستوویەتیەڕوو، بۆ ساڵی رابردوو پارێزگای هەولێر ٣١٥ هەزار و ٢٢٤ مەتر پاکراوەتەوە و لە سلێمانی ٤٨٨ هەزارو ٧٩٠ مەتر و دهۆک ٤٥٠ هەزار و ٩٥٤ مەتر پاککراوەتەوە و لە گەرمیانیش ٦٤٧ هەزارو ٦١٤ مەتر پاکراوەتەوە.

هاوکات سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین وتیشی، لە ساڵی رابردوودا ٨ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 













گەلەری