سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەى کۆگایەکى چەکەوە لە کوبا ١٣ سەرباز گیانیان لەدەستدا

AM:08:52:08/01/2025

1392 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە کوبا ١٣ سەرباز گیانیان لەدەستدا


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سوپای کوبا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە رۆژهەڵاتی وڵات ١٣ سەرباز گیان لەدەستداوە.

میدیاکانى ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، ئەو کۆگایە ٧٣٠ کیلۆمەتر لە هاڤانای پایتەختەوە دوورە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستى پێکردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نزیکەی هەزار و ٢٠٠ هاوڵاتی بەهۆی ئەو رووداوەوە ئاوارە بوون و بەشێکى زۆرى ناوچەکەش زیانیان پێگەیشتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هۆکاری تەقینەوەکە دیاری نەکراوە، بەڵام میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە بووە کە لە کۆگاکەدا کەوتووەتەوە، لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی کوبا هێشتا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخ و هۆکارەکانی.













گەلەری