سەردێڕ:

خەلەکان؛ بەشێکی گوندنشینان دژی خراپی رێگاوبان و نەبوونی کارەبا گردبوونەوە

PM:06:47:07/01/2025

4880 جار خوێندراوەتەوە

دژی خراپی رێگاوبان و نەبوونی کارەبا بەشێکی گوندنشینانی دۆڵی خەلەکان گردبوونەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دژی خراپی رێگاوبان و نەبوونی کارەبای نیشتمانی گوندنشینانی دۆڵی خەلەکان گردبوونەوە و دەڵێن، دەسەڵات هەموو هەڵبژاردنێک بەڵێنی تەواوکردنی رێگاکە دەدات و دواتر بەجێیدەهڵێت.

هاوکات، گوندنشینان هەروەک دەڵێن تەنها ٧٢ کاتژمێر مۆڵەت دەدەن بە حکومەتی کاربەڕێکەر تا بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگای دوکان - رانیە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە تاکو ئێستا بەردی بناغەی بۆ دانراوە و بەڵام تەواونەکراوە.

 













گەلەری