سەردێڕ:

نوێژە بەبارانە لەهەولێر ئەنجامدرا

PM:08:44:31/12/2024

2684 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دواکەوتنی بارینی باران، بەشێک لەهاوڵاتیان و مامۆستایانی ئایینی لەشاری هەولێر، نوێژە بەبارانەیان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین لە ئەمساڵدا، بەشێک لەهاوڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی لەشاری هەولێر نوێژی بارانیان ئەنجامدا.

هاوکات، ١٠ رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر وەرزی زستاندا و تا ئێستا رێژەی پێویست باران نەباریوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش  نوێژە بەبارانەیان ئەنجام دا.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، پێشبینیکەری کەشوهەوای عێراق، عەلی جابر زیادی، باسی لە هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین کرد بۆ ساڵی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە، زیادی بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاند، مژدە بە عێراقییەکان دەدەین لە هاتنی یەکەم شەپۆلی بارانبارین کە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەستپێبکات.

 

 













گەلەری