سەردێڕ:

لە ١٠ رۆژدا حەوت حاڵەتی تەقەکردن و کوشتن روویانداوە

PM:04:09:23/12/2024

1636 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیاوازی تەقەکردن و شەڕە چەقۆدا لە سلێمانی کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسى لەوە کرد، شەوی رابردوو بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە گەڕەکی قولەرەیسى سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕەکە بەهۆی هەوڵی بردنی ماتۆڕسکیلەوە بووە و بە وتەی شایەتحاڵەکان کوژراوەکە لەگەڵ یەکێک لە بریندارەکان ویستویانە ماتۆرسکیلەکە لە تۆمەتبارەکە ببەن و ئەویش بە چەقۆ هێرشى کردووەتەسەریان، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، هەمان شەو له‌به‌رده‌م باخی به‌ختیاری له‌نزیك دوو سایدی به‌كره‌جۆ، روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربون کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون و فیشەک بەر قاچیان کەوتووە.

باسی لەوەشکرد، بە پێی وتەی شایەدحاڵەکان، ئەو دوو کەسە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لێکراوە و دواتر تەقەکەرەکە هەڵهاتووە و پاشان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه‌.

لەماوەى ١٠ رۆژدا ئەمە حەوتەم حاڵەتی تەقەکردن و کوشتنە و هاوڵاتیان دەڵێن، حکومەت نەیتوانیوە رووداوەکانى کوشتن و تەقەکردن کۆنترۆڵ بکات.













گەلەری