سەردێڕ:

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە

PM:03:41:19/12/2024

2456 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامی هەیە.

وتیشی، کۆمەڵێک ناو گەڕاوەتەوە لە وەزارەتەکانەوە بۆ شارەوانی و دوای تەواوبوونی رێکارەکان دەست دەکەن بە دابەشکردنی زەوی بە شێوەی تیروپشک

ئەوەش لەکاتێکتدا، دەسەڵاتداران  زیاتر لە ١٨ ساڵە پرۆسەی دابەشکردنی زەویان بەسەر فەرمانبەران وەستاندووە.













گەلەری