لەگەڵ هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ ئەسما ئەسەی هاوسەری و دوو کوڕو کچەکەی ئیتر لەمۆسکۆ وەک پەناهەندەیەک دەژین
ئەسما ئەسەد لە پشتی بەشاری هاوسەرییەوە بە یەکێک لەو کەسانە دادەنرێت کە رۆڵی خراپی گێڕاوە کە حکومڕانی سوریا و بووەتە هێمای گەندەڵی و بەتاڵانبردنی داهاتی گشتی.
رۆژنامەی فایناشناڵ تایمز دەڵیت کار گەیشتبوو بەوەی بەبێ پشکی ئەمسا،
هیچ بزنسو مامەڵەیەکی بازرگانی لە سوریا سەرینەدەگرت، و ئەو هیچ پارچە زەوییەک بە
کەس نەدەدا، بازرگانێك بە رۆژنامەکەی وتبوو "هەموو سوریا موڵکی ئەسمایە".
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە "ئەسما دەستی خستبووە هەموو کەرتە جیاوازەکانی
ئابوورییەوە و لەڕێگەی هاوبەشەکانیەوە لەهەموو سێکتەرەکاندا پشکی هەبوو - پەیوەندییەکان،
خانووبەرە، بانک و بازرگانی و پیشەسازی – هەموویانی کۆنتڕۆڵ کردبوو، لەکاتێکدا بەپێی
داتاکانی بانکی نێوەدەوڵەتی ٩٠٪ـی هاوڵاتیانی سوریا لەپیویستیەکانی ژیانیان بێبەش
بوون.
ئەسما فەواز ئەخرەس کچی پزیشکێکی ناوداری سوریایە و خەڵکی شاری حومسە،
دایکیشی فەرمانبەری باڵیۆزخانەی سوریابوو لە لەندەن.
ئەسما ساڵی ١٩٧٥ لە لەندەن لەدایکبووە و ١٠ ساڵ لەبەشاری هاوسەری گەنجتر
بوو بڕوانامەی زانستی کۆمپیوتەری لەزانکۆی لەندەن بەدەستهێناوە، لەدامەزراوە بانکییەکانی
وەک جەی پی مۆرگان لەنیویۆرک کاری کردووە.
بەشار ئەسەد ساڵانی ١٩٩٢ – ١٩٩٤و وەک پزیشکی چاو لە لەندەن بووە، لەنەخۆشخانەکەی
باوکی ئەسمادا، ئەسمای ناسیوە و ئەسماش لەوکاتەدا بەنیازی خوێندن بووە لەزانکۆی
هارڤاردی ئەمریکا، بەڵام هاوسەرگیریی لەگەڵ بەشار ئەسەد دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ سوریای
زێدی باپیرانی، ئەسما لەچاوپیکەوتنێکدا وتویەتی " کێ هەیە خۆشەویستی نەخاتە پێش
هارڤاردەوە؟
ساڵی ٢٠٠٠، بەشار و ئەسما هاوسەرگیریان کرد و لە هەمان ساڵیشدا حافز ئەسەد
کۆچی دوایی کردو بەشار جێگەی گرتەوە و ئەسما بووە خانمی یەکەمی وڵات، هەرچەندە هەندێک
چاوەروانی ئەوەیان دەکرد، ئەسما کاریگەری هەبێت لەسەر کرانەوەی سوریا بەڕووی جیهان
و کۆتایی حکومڕانی دیکتاتۆریەت بەڵام پێچەوانەکەی دەرچوو، ئەسما بووە یەکێک لە کۆڵەکەکانی
رژێمەکەی بەشار.
ئەسما کە بە ژنە کەشخەکە ناسراوبوو لە دیمەشق چێژی لەچوونە دەرەوە لەگەڵ
هاوسەرەکەی و خواردن و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەبینی و لەسەر حسابی خەڵکی ولاتەکەی لە
ژیانێکی شاهانەدا بوو بەڵام ئێستا هەموو شت گۆڕدراو و ئێستا وەک پەناهەندەیەک لە مۆسکۆ
وڵاتی بەفر و سەرما دەبێت تا دواین ساتەکانی ژیانی وەک پەنابەر بەڕێبکات.