سەردێڕ:

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا: ئەسەد بەشێوەیەكی سەلامەت گواستراوەتەوە بۆ روسیا

AM:11:59:11/12/2024

2040 جار خوێندراوەتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەشێوەیەكی زۆر سەلامەت بەشاری ئەسەدی گواستووەتەوە بۆ روسیا، وتیشی مۆسكۆ ئەسەد رادەستی دادگای تاوانەكان ناكات.


سێرگی ریابكۆف ئاماژەی بەوەشکرد، ئەسەد لە روسیا پارێزراوەو وڵاتەکەی وەك پێویست مامەڵە دەكات لەگەڵ دۆخێكی تایبەتی لەوشێوەیەدا، جەختیشكردووە لەوەی وردەكاری پرۆسەكەو چۆنیەتی ئەنجامدانی روونناكاتەوە.

لەبارەی ئەگەر رادەستكردنی بەدادگاش، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتویەتی، روسیا لایەنێك نیە لەو رێككەوتنەی كە دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكانی دروستكردووە. بۆیە ئەسەد رادەست ناکەن.

هاوکات، محەمەد جۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام دوێنێ ئاماژەی بەوەکرد، دەسەڵاتی نوێ بەم نزیکانە لە سوریا ناوی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە کە ئەشکەنجەی زیندانیان و هاوڵاتیانی سوریایان داوە و وتیشی، داوای ئەو کەسانە دەکاتەوە کە هەڵاتون بۆ دەرەوەی وڵات و دەبێت رووبەرووى یاسا بکرێنەوە.













گەلەری