سەردێڕ:

شوێنە نهێنیەکانی زیندانی سیدنایا دۆزرانەوە؟

PM:04:46:10/12/2024

23992 جار خوێندراوەتەوە

دواى کەوتنى ئەسەد، زۆرترین زومى کامێرەکان چونەسەر زیندانێکى مەترسیدار، هەزاران کەسى تێدا کوژراوە. سیدنایە ٣٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە، ١٩٨٧ دروستکراوە و روبەرەکەی بە ١.٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، سێ بینای گەورە لەخۆدەگرێت، هەر بینایەک لە سێ نهۆم پێکدێن و هەر نهۆمێکیش چەندین بەشی لێ دەبێتەوە، هەریەک لەو بەشانەش ٢٠ ژوورن. زیندانییەکان دوو گروپن.


ئەمڕۆ سیشەممە، بەرگری شارستانی سوریا رایگەیاند، کۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە زیندانی سەیدنایە بەبێ دۆزینەوەی ژێرزەمین، یان بەشە نهێنییەکان کە ئەگەری ئەوە هەبوو تێیدا زیندانی کرابن و زیندانیەکان هەموویان ئازادکران.

بەرگری شارستانی سوریا رایگەیاند، "تیمە تایبەتمەندەکانی بەرگری شارستانی سەرجەم ژێرزەمینەکانی زیندانەکان و دەرەوەی باڵەخانەکانی پشکنی، بە هاوکاری کەسانێک کە بە تەواوی ئاگاداری هەموو وردەکارییەکانی زیندانەکەن"، ئاماژەی بەوەشدا کە "هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە و هیچ ژێرزەمینێکی نهێنی بوونی نیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێنج تیمی تایبەتمەند بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕاندا کردووە، لەنێویاندا دوو تیمی
K9 (تیمی سەگی پۆلیسی راهێنراو)، لەگەڵ تیمی پشتیوانی و ئەمبولانس".

باسی لەوەشکرد، "لەکاتێکدا هەستی نائومێدییەکی گەورەمان دەردەبڕی چونکە هەزاران دەستگیرکراو تا ئێستا بێسەروشوێنن و خێزانەکانیان نەیانتوانیوە دەستیان بە هیچ زانیارییەک بگات کە چارەنووسیان ئاشکرا بکات".

بەرگری شارستانی داوای لە "دامەزراوە نێودەوڵەتییە کارامەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان کرد کە پشتیوانی لە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا بکەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان لە هەموو لایەنەکانەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە "تواناکانی خۆی لەم بوارەدا بەکاردەهێنێت بۆ ئاشکراکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دەستنیشانکردنی تەرمی نەناسراو و رادەستکردنی بە خێزانەکانیان".

ڕۆژی یەکشەممە (٨ی کانوونی دووەم) هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا توانیان دەستبەسەرکراوان لە زیندانی سەیدنایە ڕزگار بکەن کە بە "قەسابخانەی مرۆڤ” ناسراوە بەهۆی ئەوەی ناوەندێکی ئەشکەنجەیە، بەڵام بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان بانگەوازیان بۆ ئازادکردنی کەسوکارەکانیان دەستپێکرد، کە دەیانگوت هێشتا ماون لە ژێرزەمینەکانی زیندانەکەدا راگیراون.

راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەزاران دەستبەسەرکراو بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە نهێنی لەناو زیندانەکەدا کوژراون، کە رژێمی رووخاو لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٥ لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ بەبێ دادگاییکردن ئەنجامداوە، بە رێژەی تا ٥٠ کەس لە هەفتەیەکدا.

بەشار لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٠ەوە بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ حوکمڕانی سوریای کردووە، دوای باوکی حافز ئەسەد (١٩٧٠-٢٠٠٠) خۆی و خێزانەکەی بەنهێنی وڵاتەکەیان هەڵاتووە و رووسیاش رایدەگەیەنێت کە مافی پەنابەرییان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بە "مرۆڤایەتی" دەزانێت هۆکارەکان”.

 













گەلەری