PM:05:19:09/12/2024
29112 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای روخانی بەشار ئەسەد و رژێمەکەی هاوڵاتیانی سوریا و ئۆپۆزسیۆن چونە ناو کۆشکەکەی بەشار ئەسەد کە خۆی بە کۆشکی گەل ناوی دەهێنا، چەندین کاڵای بە نرخ و گرانبەهای تێدابووە
تەنها لە گەراجی کۆشکەکەی چەندین جۆر سەیارەی جیا جیا و گرانبەهای تێدابووە لەوانە لامبۆرگینی، فیراری، کادیلاک،ئەودی و چەندین سەیارەی کلاسیک و گرانبەها کە نرخەکانیان لە بازارەکاندا خەیاڵیە.
رووبەری
کۆشکەکەی ٣١ هەزار مەتر دووجا بووە کە
تەنها خۆی و خانەوادەکەی تێیدا ژیاون،هەروەها لە
ناو کۆشکەکەی نەخۆشخانەی تایبەتی تێدا بووە، تەنها مەتبەخی
کۆشەکەکە چوار ئەوەندەی ماکدۆناڵس زیاتر کەلو پەلو خواردنی تێدا بووە.
بەشار ئەسەد
خاوەنی سەرمایەیەکی زۆر بووە کە زیاتر لە ٢٠٠ تەن ئاڵتون و١٦ ملیار دۆلار و پێنج ملیار یۆرۆ بووە، لە دوای بەجێ
هێشتنی کۆشکەکەی تەنانەت کارتی نیشتیمانی خۆی لەگەڵ خۆی نەبردووە لە سەروو ئەو
هەموو سامەنەوە کە هەیبووە.
هاوکات بەسار ئەسەد چەندین ساڵە سوریا و کۆشکی سوریا بەڕێوە دەبات لە ئێستادا لە مۆسکۆی پایتەختی روسسیا وەک پەنابەرێک نیشتەجێیە.