سەردێڕ:

بەشار ئەسەد لەکوێیە؟

AM:10:53:07/12/2024

8712 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەواڵی هەڵاتنى بەشار ئەسەد لە سوریا بڵاوکرایەوە، گوایە لە ئێرانە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی کردەوە.


ئەمڕۆ شەمە ٧ـێ ١٢ـی ٢٠٢٤، دوا بەدوای خراپبوونی دۆخی سوریا دوێنێ دوای ئەوەی هەواڵی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لە سوریا بڵاوکرایەوە بەرەو ئێران بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئاژانسەکانى هەواڵ بونی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریای لە ئێران رەتکردەوە.

میدیایەکی عەڕەبیش بڵاوی کردەوە، "ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە هەڵاتنى بەشار ئەسەد لە ئێران هەڵەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەسەد لە دیمەشقەوە بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکات لە دژی گروپە چەکدارەکان، بەڵام تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێکیان سەبارەت بە "هەڵاتن"ی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بڵاوکردووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی سوریا، هەفتەی رابردوو ژن و منداڵەكانی ئەسەد رۆیشتون بۆ روسیا.













گەلەری