سەردێڕ:

رووسیا: وڵاتانی بیانی پشتگیری لە گروپە چەکدارەکانی سوریا دەکەن

AM:08:39:06/12/2024

1540 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، لایەنە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبارن بەوەی کە گروپە چەکدارەکانی سوریا پارەدار دەکەن، وتیشی مۆسکۆ زانیاری هەیە سەبارەت بەو قەوارانەی کە پشتیوانی گروپە چەکدارەکان دەکەن کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا.


ئەمڕۆ هەینی، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی ئەمریکی رایگەیاند، مۆسکۆ زانیاریی پەیوەندیداری بەو لایەنانە هەیە کە پشتیوانی گروپە چەکدارەکان دەکەن، دیمەنی سوریای بە ئاڵۆز وەسف کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا "سووتەمەنی دەدات بە جوداخوازانی کورد لە سوریا".

جگە لەوەش لاڤرۆڤ ئاماژەی بە ئەگەری تێوەگلانی ئیسرائیل لە دۆسیەی سوریادا کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەرژەوەندیی هەیە لە خراپترکردنی دۆخەکە بۆ ئەوەی سەرنجەکان لە غەززە لابدات.













گەلەری