سەردێڕ:

ئەردۆغان: پێویستە لەسەر رژێم بەپەلە هەنگاو بەرەو چارەسەری سیاسی بنێت

PM:09:24:05/12/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان سەبارەت بە پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەكەی تەلەفونیدا لەگەڵ ئەنتۆنیو گۆتێریس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، گفتوگۆیان لەبارەی پرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان كردووە.

ئاماژە بەوەش کرا، ئەردۆغان بە گۆتێرسی وتووە، ململانێی سوریا گەیشتووەتە قۆناغێكی نوێ و بەهێنمی ئیدارە دەدرێت.

هاوکات راشیگەیاندووە، توركیا هیواخوازە سوریا سەقامگیرییەكی زیاتر بەخۆوە ببینێت و رووداوەكان نەبنەهۆی كەوتنەوەی زیان لەریزی هاوڵاتیانی سڤیل.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەردۆغان لەبەشێكی تری فسەكانیدا وتبوشی، پێویستە لەسەر رژێمی سوریا بەشێوەیەكی بەپەلە گەلەكەی بەشداریپێبكات لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی گشتگیر.

 













گەلەری