PM:01:54:05/12/2024
760 جار خوێندراوەتەوە
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوریاوە نزیکەی ١١٥ هەزار کەس ئاوارە بوون کە لە باکووری حەلەبەوە بەرەو ناوچەکانی تر رۆیشتوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەیڤد کاردن، جێگری رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بۆسەر چەند ناوچەیەکی سوریا، نزیکەی ١١٥ هەزار کەس ئاوارەبوون کە زۆرینەیان کوردن.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، زۆرینەی ئاوارەکان لە باکووری حەلەبەوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی سوریا
هەڵاتوون.