AM:09:26:05/12/2024
2864 جار خوێندراوەتەوە
لە هێرشێکی دژەتیرۆری سوریا بۆسەر حەما توانی نزیکی ١٦٠٠ ئەندام لە گروپە چەکداریەکان لەناو ببات لە دوای هێرشەکە سوپای سوریا توانی ٢٠ کیلۆمەتر گروپە چەکدارەکان لە خاکی حەما دوور بخاتەوە
لە دوو رۆژی رابردوو سێشەممە، سوپای سوریا هێرشی دژە تیرۆری لە پارێزگای حەما لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دەستپێکرد، دوای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی گروپە چەکدارەکان، هێرشەکە وایکرد سوپا توانی پاڵ بە گروپە تیرۆریستییەکانەوە بنێت کە "نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە شاری حەما دوورە".
لەلایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی دوێنێ،
چوارشەممە، هێزەکانی سوپای سوریا زیاتر لە ١٦٠٠ ئەندامی گروپە چەکدارەکان کوشتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەکانی سوپای سوریا لەسەر ژمارەیەک میحوەر پێشڕەوی دەکەن
و هێڵەکانی تیرۆرستەکان دەبرن ئەو ناوچە سنوریانە کۆنترۆڵ دەکەنەوە کە لە ژێر
دەستی گروپە چەکدارەکاندا بوە.
هاوکات، ئەمیر سەعید ئێرانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە حکومەت و گەلی سوریا دەکات لە شەڕی
دادپەروەرانە و یەکلاکەرەوەیان دژی تیرۆر.